یادی ئێزدییەكان كرا بە پشووی فەرمی

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ١١ـەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکانی شنگال، یەکەم چوار شەممەی مانگی نیسانی هەموو ساڵێکی کردە پشووی فەرمیی بۆ ئێزدییەکان، ئەمە لەكاتێكدایە، كە سێیەم چوار شەممەی مانگی نیسانی هەموو ساڵێك بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكانەوە پشووە.

ئەمڕۆ یەك شەممە ٣ی ئاب یادی ١١ ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەكان لە ساڵی ٢٠١٤ بە دەستی داعش، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و چەندین بەرپرسی دیکەی عێراق كردەوە.

سودانی بڕیاریدا یەکەم چوار شەممەی مانگی نیسانی هەموو ساڵێک، بکرێتە پشووی فەرمیی ئێزدییەکان.




PM:03:18:03/08/2025