کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دورخستنەوەی ٧٠ کاندیدی لە کێبڕکێی هەڵبژاردن راگەیاند.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن، لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەی سەباحی، ڕایگەیاند'' دورخستنەوەكە ئەو کاندیدانەی گرتووەتەوە پێداویستیەكانی كاندیدبونیان تەواو نەكردووە، یان لیستەکانیان رێژەی لە ٪٢٠ی رێگەپێدراو بۆ دەرچووانی قۆناغی ناوەندی تێپەڕاندووە، یان رێژەی نوێنەرایەتیکردنی ٪٢٥ی ژنانی تێدا نەبووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، شەممەی داهاتوو تیروپشکی ژمارە قەوارە سیاسییەکان ئەنجام دەدرێت، هاوکات رۆژی دواتر دەنگدانی ئەزمونیی بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.