بڕیارە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتییەکان، کاندید و لیستەکان لە بەغدا بکات.
ئەمڕۆ شەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ میدیا ناوخۆیەکان ئاماژەی بەوەداوە، پرۆسەی پێدانی ژمارەی هەڵبژاردن بۆ هاوپەیمانێتییەکان و لایەنە سیاسییەکان و لیستە تاکەکەسییەکان، ئەمڕۆ لە هۆتێل مەنسور میلیا لە بەغدا، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕێگەی تیروپشکەکەی ئەمڕۆوە ژمارە بە هاوپەیمانێتییەکان، کاندید و لیستەکان دەدات.