كۆمسیۆن تیروپشك بۆ ژمارەی پارت و هاوپەیمانیەكان ئەنجام دەدات

كۆمسیۆن لە مەراسیمێكدا تیروپشك بۆ دیاریكردنی ژمارەی پارت و هاوپەیمانی و پێكهاتەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق دەكات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند'' بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی ١١ی ئەمساڵ ٣٨ پارتی سیاسی بەشداریی دەکەن، کۆی گشتی ٨٥٤ کەس خۆیان کاندید کردووە، کە ٧٦ کاندیدی تاک و سەربەخۆن.

بە وتەی بەرپرسانی كۆمسیۆن، هەر كورسییەك لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ بەرامبەر ١٠٠ هەزار دەنگ دەبێت، ئاشکراشی کرد ژمارەی لیست و کاندیدەکان لە ژمارە ٢٠١وە دەست پێدەکات، بەڵام بەهۆی هەستاری خەڵکی عێراق بە ژمارە ٥٦ ئەوان ژمارە ٢٥٦ یان وەلاناوە.

ژمارەی لایەنەكانی كوردستان  بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی عێراق:

- - پارتی دیموکراتی کوردستان: ٢٧٥ 
 
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: ٢٢٢
 
- نەوەی نوێ: ٢٨٨
 
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: ٢٧٨

- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:٢٨٥
 
- رەوتی هەڵوێستی نیشتمانیی: ٢٢٥
 
- بەرەی گەل: ٢٦١
 
- سۆسیال دیموکراتی کوردستان: ٢١٦




PM:07:40:09/08/2025