رۆژنامەی العربی الجدید لە زاری چەند سەرچاوەی ئەمنی و سیاسی نزیک لە حکومەتی عێراق، ئاشکرای دەکات کە بەم دواییانە پەیامی ئەمریکی گەیەندراوەتە بەغدا و داوا کراوە حەشدی شەعبی لە چەکی قورس داماڵێت.
ئەمریکا دەڵێت" چەكدارەكانی سەر بە حەشدی شەعبی خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی مەودا مامناوەندن بۆیە دەبێت ئەو چەکانەیان لێ وەربگیرێت".
کۆتا هۆشداری ئەمریکا بۆ عێراق ئەوەیە؛ ئەگەر بەغدا حەشدی شەعبی لە چەکی قورس دانەماڵێت بە هێرشی ئاسمانی لە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە نێو دەبرێن.