دەزگای دژەتیرۆری عیراق دەستگیركردنی چەندین تیرۆریستی لەچەند پارێزگایەكی عیراق راگەیاند، كە یەكێك لە تیرۆریستەكان بە هاوكاری دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیركراوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی بڵاوكراوەتەوە، دەزگای دژەتیرۆری عیراق ئاشكرایكردووە لەمیانی چەند ئۆپەراسیۆنێكدا بەئامانجی ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش، هێزەكانیان پێنج تیرۆریستی داعشیان لەسنووری پارێزگای نەینەوا دەستگیركرد و لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوشێوەشدا لە پارێزگای كەركوك، چوار چەكداری ئەو گروپە تیرۆریستەیان دستگیركرد، هاوكات لە پارێزگای سەڵاحەدینیش چەكدارێكی داعش دەستگیركرا.
دژەتیرۆری عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لە پرۆسەیەكدا بە هەماهەنگی و هاوكاریی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانییان تیرۆریستێكی داعش لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر بكەن.
لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لە ئۆپەراسیۆنەكانی دژەتیرۆردا لەسنووری پارێزگاكانی نەینەوا، كەركوك و سەڵاحەدین، چەندین حەشارگەی تیرۆریستان لەناوبران، كە بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆریان تێدا حەشاردرابوو.