درەنگانی دوێنی شەو، پاسێکی زیارەتکارانی ئێران لە سەر ڕێگەی ڕومێلەی ڕۆژئاوای بەسڕە وەرگەڕا و بە هۆیەوە نزیکەی ٥٠ زیارەتکار بوونە قوربانی.
عەقیل فرەیجی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگەی بەسڕە ڕایگەیاند لە ڕووداوەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەشی خستەڕوو کە پاسەکە دوای بەشداریکردنی زیارەتکارەکان لە چلەی ئیمام حسێندا لە کەربەلاوە گەڕاوەتەوە و تووشی ئەو ڕووداوە بووە.
بەرگری شارستانی بەسرە ئاشکرای کرد کە ئاماژەی بەوەش کرد، بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و مردووانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی کراون.
بەرگری شارستانی بەسرە جەختیشی کردەوە، تیمەکانمان ڕێگەکەیان گرتووە و هەوڵی ڕزگارکردنی قوربانیان دەدەن..