کۆمسیۆن زیاتر لە ٩٠ کاندید دوردەخاتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، زیاترله‌ ٩٠ کاندید بەهۆی بەڵگەی تاوان و ساختەکارییەوە دورخرانەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند” ٨٨ كاندید بەهۆی تۆماری تاوانەوە دورخراونەتەوە و ٤ كاندیدیش بەهۆی پێشكەشكردنی بەڵگەنامەی ساختە دورخراونەتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، ٩٧ كاندیدیش بەهۆی تەواونەبوونی بەڵگەنامە و مەرجەكانی كاندیدبوون و بڕوانامە و (كۆتا)وە دورخراونەتەوە و جێگرەوەیان بۆ دانراوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەم ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.



PM:10:47:16/08/2025