پەرلەمانتارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرایكرد زیاتر لە ١٠٠ واژوی پەرلەمانتارانی عیراق كۆكراونەتەوە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی كە بەم نزیكانە پەرلەمان كۆبونەوەی خۆی دەستپێدەكاتەوە.
ئیبتیسام هیلالی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند'' زیاتر لە ١٠٠ واژۆ كۆكراونەتەوە كە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەرزدەكرێتەوە لەپێناو دیاركردنی وادەی دانیشتنەكە.''
وتیشی'' یاسای حەشدی شەعبی گرنگە و پێویستە پەسەند بكرێت هەرجۆرە دەستوەردانێكی دەرەكی و ئەو دەنگانەش ڕەتبكرێنەوە كە دەبنە لەمپەڕ لەبەردەم دەنگدانەكەدا.''