ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق ڕوونکردنەوە دەدات و ئا،اژەی بەوەدا کە ئەرکەکەیان لە عێراق بۆ هاوبەشی ئەمنی دوو قۆڵی دەگۆڕێت.

دوای ئەوەی میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عەین ئەسەد و فڕۆکەخانەی بەغدا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەرەو هەولێر دەکشێنەوە ، ئەمڕۆ وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت" ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەگۆڕێت بۆ هاوبەشی ئەمنی دوو قۆڵی".

دوێنێ سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (ئەلجەزیرە)ی قەتەری، ئاشکرایکرد؛ کە هێزەکانی ئەمریکا لەمانگی ئەیلولی داهاتوودا دەست بە کشانەوەی تەواوەتی لە بنکەی عەین ئەسەد و فڕۆکەخانەی بەغدا و بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەرەو هەولێر دەکشێنەوە.بەرەو شاری هەولێر دەچن.

ئەو سەرچاوە راشیگەیاندووە کە " کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا دەبێت و ئەمەش جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لەنێوان بەغدا و واشنتندا کراوە".

ئاماژەشی بەوەداوە کە "ڕاهێنەرە سەربازییەکان لە وڵاتدا دەمێننەوە و مانەوەیان پەیوەندی بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە نییە".




PM:12:06:18/08/2025