وتەبێژی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند” محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، خولی دووەم سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەدەستناهێنێتەوە.”
عەقیل فەتلاوی، لە دواین لێدوانیدا وتیشی” ئەو دەنگانەی بەدەستی دەهێنێت هەر چەندێك بێت، چونکە فاکتەری یەکلاکەرەوە، رێککەوتنی سیاسییە.”
ئاماژەی بەوەکرد، سودانی خۆی كوشتووە بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتی و ئەوەش بەڕوونی لە كارەكانیدا دیارە، رۆڵی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەوەی پێشكەشی كردووە پەراوێزی خستووە، جەختیشكرد، ئەوەی لێ چاوەڕوان نەدەکرا.
باسی لەوەشکرد، ئەوەی پێشکەش کراوە، پڕۆژەی جوانكاریی و كەشخەییە، خزمەتیان بە هاوڵاتی نەکردووە، گرفتی زۆر ماون، لەوانە، کارەبا.