بەغدا.. لە ئەنجامی ئاگرکەوتنە لە زیندان کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندارن

لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە زیندانی ناوندیی بەغدا کارمەندێک گیانی لەدەستدا و دوو کارمەندی دیکەش برینداربوون

موراد ساعدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی  وەزارەتی دادی عێراق  رایگەیاند" ئاگر لە زیندانی ناوەندیی بەغدا (ئەبوغرێبی پێشوو) کەوتەوە".

ئاشکراشی کرد کە ئاگرەکە لە هۆڵێکی چۆڵ لە زیندانییان کەوتەوە، چونکە نۆژەن دەکرێتەوە.

جەختی لەوەشکردەوە کە لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرەکە کارمەندێک گیانی لەدەستدا و دوو کارمەندی دیکەش برینداربوون ، و بریندارەکان دەستبەجێ گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست. لێکۆڵینەوەش بۆ زانینی هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە دەستیپێکردووە.
 
موراد ساعدی ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە خێرایی گەیشتنە شوێنەکە، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد و رێگرییان لە تەشەنەسەندنی بۆ بەشەکانی دیکەی بەندیخانەکە کرد.
 
 




PM:10:04:19/08/2025