پێشبینی دەکرێت سبەی چوارشەممە پلەکانی گەرما نزم ببنەوە و لە ناوەڕاستی عێراق بگاتە ٤١ پلە و لە باکور و ڕۆژئاواش نزمتر دەبێتەوە و گۆڕانکاری تەواو بەسەر پلەکانی گەرمادا دێت وهاوین بەرەو کۆتایی دەروات.
دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە لە دواین پێشبینییەکانی کەشوهەوا کە لە ناوەندەکانی کەشوهەوای جیهانییەوە وەرگیراون، ئاماژەن بۆ دابەزینی ڕوونی کاریگەریی بارستە هەوای گەرم کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا زاڵ بووە بەسەر بەرگەهەوای عێراقدا. ئەم دۆخە دەبێتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ یەکەمجار لەم هاوینە درێژەدا، بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووردا.
راشیگەیاندووە" چاودێری ورد دەریدەخات بارستە هەوای مامناوەند لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە دێت و لەگەڵ پێشڕەویکردنی بەرەو عێراق، گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوادا دروست دەکات، بەتایبەتی لە شارەکانی ناوەڕاستی وەک بەغدا و نەجەف و کەربەلا کە پێشبینی دەکرێت سبەی چوارشەممە تەنها لە دەوروبەری ٤١ پلەی سەدی تۆمار بکرێت. ئەم پلە بە کەمتر لە تێکڕای هاوین دادەنرێت بۆ ئەم کاتەی ساڵ، بە بەراورد بەو بەها ئاساییانەی کە لە ناوەڕاستی چلەکان نزیک دەبنەوە.
دەستەکە ئاشکراشی دەکات کە ئەم دابەزینە نوێنەرایەتی خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگ دەکات لە ڕەوتی هاوینی ئێستادا، چونکە کاریگەری بارستە هەوای مامناوەند ڕەنگە بۆ چەند ڕۆژێکی تر بەردەوام بێت. ئەگەر لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئەم جۆرە بارودۆخانە دووبارە ببنەوە، ئەوە بە سەرەتای دابەزینی وردە وردە لە گەرمای توند دەزانین کە لە سەرەتای وەرزەوە زاڵ بووە بەسەر وەرزەکەدا. ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕێڕەوی وەرزی هاوین دەستی کردووە بە نەرمبوون و ئاماژەی ڕوون دەدات بۆ نزیکبوونەوەی مامناوەندی.
ئاماژەی بەوەشکرد کە هەرچەندە کەش و هەوا بەگشتی گەرمی دەمێنێتەوە، بەڵام ڕوونە کە هەست بە جیاوازییەکی ڕاستەقینە دەکەین لە بەرگەهەوای ڕۆژانەدا، بەتایبەتی لە ڕۆژدا، لەگەڵ کەمتر هەستکردن بە گەرمای خۆر بەراورد بە ماوەکانی پێشوو. ئەمەش وامان لێدەکات بە وردی پێشبینی پێشهاتەکانی داهاتوو بکەین، ئەمەش ڕەنگە بیسەلمێنێت کە هاوینی ئێستا گەیشتووەتە لوتکە و دەچێتە قۆناغی کۆتایی خۆیەوە.