بڕیارە لە ١٥ـی ئەیلولی ئەمساڵ ٢٠٢٥، ئەمریکا بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و فڕۆکەخانەی بەغدا جێدەهێڵن و هێزەکان دەگوازرێنەوە بۆ دوو ناوچەی کوردستان.
میدیا عێراقییەکان رۆژی چوار شەممە بڵاویانکردەوە سەربازانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سەربازگەی عەین ئەسەد بەرەو بنکە سەربازییەکانیان باکوری سوریا دەگوازرێنەوە، ئەو هێزانەی فڕۆکەخانەی بەغداش، دەگوێزرێنەوە بۆ هەولێر.
ژمارەیەکی دیاریکراوی هێزی ئەمریکا لەچوارچێوەی هێزە هاوبەشەکان وەک راهێنەر لەبەغدا دەمێننەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە گرووپە چەکدارە شیعەکانی سەر بە ئێران لە عێراق هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئەو بنکانە دەکەن، ئەگەر لە کاتی خۆیدا عێراق چۆڵی نەکەن.