بەرپرسێکی باڵای ئێران بابەتێکی گرنگ لەسەر پرۆژەی گەورەی ئیسرائیل ئاشکرا دەکات و دەڵێت " بەشێک لە عێراق لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدایە ".
عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رۆژی چوار شەممە ٢٠ ی ئاب لە میانەی لێدوانێکدا ئاشکرایکرد کە بەشێک لە عێراق لە نێو پڕۆژه‌ی به‌ناو "ئیسرائیلی گه‌وره"دایە، بەبێ ناوهێنانی ئەو بەشە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی " ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌نها ناوچه داگیركراوه‌كانی فه‌له‌ستین ناگرێته‌وه، به‌ڵكو به‌شێك له وڵاتانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه سعودیه، میسر، ئوردن و ته‌نانه‌ت به‌شێكی عێراق-یش".
ئەم زانیاریانەی عێراقچی له میانەی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران "ئیرنا"دا هات، وتی "ده‌بینین قه‌واره‌ی زایۆنی جارێكی تر باس له پڕۆژه‌ی به‌ناو (ئیسرائیلی گه‌وره) ده‌كات، له نیله‌وه تا فورات".
عەراقچی وتیشی "عێراق به پێگه‌ی ستراتیجی و سامانه سروشتییه‌كانیه‌وه، یه‌كێك له ئامانجه رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی ئیسرائیله"، پێشیوابوو كه "دانانی به‌شێك له خاكه‌كه‌ی له‌م پلانه‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمانی عێراق دروست ده‌كات و پێویستی به وریایی سیاسی و ئه‌منی زیاتر هه‌یه".
"ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه به‌شێك له وڵاتانی سعودیه و میسر و ئوردن و عێراق له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دان و به‌وهۆیه‌وه مه‌ترسییان له‌سه‌ره".( عێراقچی وتی ).
باسی لەوەش کرد كه ئاراسته‌كانی ئیسرائیل كاتی نین و ته‌نیا په‌یوه‌ست نین به ململانێ به‌رده‌وامه‌كانه‌وه، به‌ڵكو دیدگایه‌كی درێژخایه‌نیان هه‌یه كه ئامانج لێی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جیۆپۆله‌تیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته".
له پڕۆژه‌ی "ئیسرائیلی گه‌وره خه‌ونێکی فراوانخوازیی کۆنی ئیسرائیل بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ساڵی ١٨٤٨ و ١٩٦٧.