باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق: خۆشحاڵین بە رێككەوتنی نێوان شێڤرۆن و وەزارەتی نەوت


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە رێککەوتنە نوێیەکەی كۆمپانیای شیڤرۆن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق.

باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە'' خۆشحاڵین كە دەبینین عێراق لەگەڵ کۆمپانیا گەورە ئەمریکییەکان هاوکاری دەکات.''

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رێککەوتنی نوێی شیڤرۆن لەگەڵ وەزارەتی نەوت، هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوكردنی ژێرخانی وزەی عێراق و پەرەپێدانی هێزی کارو بەهێزكردنی سەربەخۆیی وزە، لەڕێگەی تەکنەلۆجیاو شارەزایی ئەمریکییەوە.




PM:01:18:21/08/2025