ئەمریکا بە کرداری لە عەین ئەسەد دەکشێتەوە


هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق دەستیان بە کشانەوە کردووە.

ئەمڕۆ هەینی میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە" هێزەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو دەستیان بە کشانەوە کردووە، لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار."
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لەو بنکەیەدا بۆ یەکەمجارە ڕوودەدات، کە جگە لە کەرەستەکانیان کارمەندیش بگوازنەوە، چونکە  لە جارەکانی دیکەدا تەنها ئامێریان گواستووەتەوە.( میدیا عێراقییەکان دەیڵێن ).

هەروەها هاتووە "پێشبینی دەکرێت تا سەرەتای مانگی ئەیلوول، هێزەکانی ئەمریکا بە یەکجاریی بنکەی عەین ئەسەد چۆڵ بکەن و لە ١٥ـی ئەیلوولیشدا بنکەکە بە تەواوەتی دابخرێت".

کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی پێشووی نێوان بەغداد و واشنتۆن دێت، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنان بە ئەرکە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لە عێراق و گۆڕینی هاوکارییەکانە بۆ بواری ئەمنیی.




AM:12:18:23/08/2025