لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئاشكرا كرد كه پەرلەمان ده‌نگی له‌سه‌ر درا و په‌سه‌ندكرا.
حه‌یده‌ر شه‌مخی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند'' گرنگترین سوده‌كانی یاسای په‌روه‌رده‌ی هه‌مواركراو كه دوای ١٤ ساڵ ده‌ركردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا، كرێی پیشه‌یی دو هێنده ده‌كرێت، بڕی ٣٠٠ هه‌زار دیناریش وه‌ك ده‌رماڵه بۆ مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده دیاریكراوه".
حه‌یده‌ر شه‌مخی ڕونیشیكرده‌وه،به‌پێی یاسای هه‌مواركراو، هه‌ژماركردنی خزمه‌ت ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه پێشتر خۆبه‌خش بون.
هەروەها، دوای تێپه‌ڕبونی سێ ساڵ له مانه‌وه‌ی مامۆستا له گونده‌كان، بۆ هه‌ر ساڵێك به دو ساڵ بۆی هه‌ژمارده‌كرێت.