سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق رایانگەیاند کە چەکدارانی داعش چەندان گوندیان لە پارێزگای ئەنبار کۆنترۆلکردووە.
سەرۆک هۆزێکی عەرەب بەناوی نەعیم ئەکعودەوە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە چەکدارانی داعش لە پارێزگای ئەنبار کۆنترۆڵی ١٥ گوندیان کردووە.
لەلایەکی ترەوە سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە لەهێرشەکەی سووپای عێراق بۆ سەر هیت لە رۆژئاوای رومادی، بەدەیان سەربازی عێراقی کوژراون کە دوو ئەفسەری گەورەشیان لە نێوانیاندایە.
هەروەها داعش ڕایانگەیاند کە توانیویانە کۆنترۆڵی ناوچەی دولاب بکەنەوە، لەکاتێکدا سووپای عێراق رایانگەیاند کە دەستیان بەهێرش کردووە بۆ سەر هیت.