وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی تەمموز راگەیاند و بەپیی داتاکە عێراق لەمانگی تەمموزدا بەبڕی”(٧) ملیار و (١٨٤) ملیۆن و (٨٠٤) هەزار دۆلار نەوتی فرۆشتووە”.
لە بلاوکراوەیەکدا، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی تەمموز ئاشکراکرد و دەڵیت، "بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بە کۆندێنسێتەوە، ١٠٤ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار و ٧٨٨ بەرمیل بووە، کە داهاتەکەی زیاترە لە ٧ ملیار و ١٨٤ ملیۆن و ٨٠٤ هەزار دۆلار ".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی ١٠٤ ملیۆن و ٢٥٥ هەزار، و ١٤٣ بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەکردنی کێڵگەی قەیارە بڕی 495هەزار، و 645 بەرمیل بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی نەوتی عێراق مانگانە بڕی داهاتی نەوت و فرۆشتنی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕیکردنی نەوت(سۆمۆ) بڵاودەکاتەوە، و سەرجەمی ئەو داهاتە ئاشکرا دەکات کەلەو مانگەدا دەستی دەکەوێت.