عێراق؛ داهاتی دەروازە سنورییەکان ١٥٠٪ زیادیکردوە

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئاشکرایدەکات'' داهاتی دەستەکەیان بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردو بە ڕێژەی ٪١٥٠ زیادیکردوە و هۆکاری سەرەکیی ئەو زیادبونەش بۆ جێبەجێکردنی سیستمی وەرگرتنی ڕسومات بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە.''

عومەر وەئیلی، ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند'' داهاتی دەستەکەیان لە ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتوەتە.١.٥ تریلیۆن دینار، کە ئەوەش بە بەراورد بە ساڵانی پێشو بە ڕێژەی ٪١٥٠ زیادیکردوە.''

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆکاری سەرەکیی ئەم زیادبون بۆ جێبەجێکردنی سیستمی وەرگرتنی ڕسومات بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە، کە دەرفەتی گەندەڵی کەمکردوەتەوە، لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی گواستنەوەی نایاسایی پارە و ڕوبەڕوبونەوەی کۆمپانیا سەرپێچیکارەکان.





PM:03:54:31/08/2025