دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی خانەنشینان ڕادەگەیەنێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ دەکرێت، ئەوە لە کاتێکدایە لە هەرێم هێشتا مووچەی مانگی ٦ دابەشنەکراوە.
حوسام عەبدولستار، بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی لەلێدوانێکدا بە میدیای فەرمی عێراقی دەڵێت" رێکارەکانی خەرجکردنی موچەی مانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٢٥ تەواوکراوە ".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم زانیارییەکان رەوانەی بانکەکان کراون، بۆ ئەوەی رێکارەکانی دیکەی دابەشکردنی موچە تەواوبکرێن.
ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا مووچەی مانگی ٦ و ٧ و ٨ لە هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە.