تۆڕێكی مەترسیداری سەر بەداعش دەستگیركران



دەزگای هەواڵگری عیراق دەستگیر كردنی تۆڕێكی تیرۆریستیی ڕاگەیاند كە پلانیان داڕشتوە بۆ پەلاماردانی وڵاتانی ئەوروپاو بەرژەوەندییەكانی عیراق لەدەرەوە .
 دەزگاكە لەراگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە" كە بەسەرپەرشتی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری توانراوە ئەندامانی تۆڕێكی تیرۆریستیی سەر بە داعش دەستگیر بكەن كە بەرپرسیاربوون لە پارەدانی داعش و ئاودیو كردنی تیرۆریستان لەنێو وڵاتاندا.''
 
 
ئاماژە بەوەشكراوە، كە تۆڕە تیرۆریستیە پەیوەندیان بە چەند تۆڕێكی ترەوە هەبوە لەوڵاتانی خۆرئاوای ئەفریقیاو بەنیازبون دەوڵەتانی ئەوروپی و بەرژەوەندییەكانی عیراق لەدەرەوە بەئامانج بگرن




PM:11:41:01/09/2025