یاسای حه‌شدی شه‌عبی دەخرێتە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایدەکات، کە یاسای حه‌شدی شه‌عبی دەخرێتە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق. 

عودەی خدران، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە لێدوانێکیا بۆ رۆژنامەی شەرقل ئەوسەت ڕایگەیاند'' دواخستنی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بە واتای گواستنەوەی دێت بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان و حکومەتی داهاتوو نەک هەڵوەشاندنەوەی، چونکە ئەم کارە هەرگیز روونادات، گرنگ نییە چەندە فشارەکان زۆر بن و ئارەزووەکان چۆن بن، جا ناوخۆی بن یان دەرەکی.'' 

ئاماژەی بەوەشکرد، چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق رێککەوتن لەسەر دواخستنی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی و کشانەوەی لە پەرلەمانی عێراق بۆ خولی داهاتوو.

وتیشی'' فشارەکانی ئەمریکا وەک بەشێک لەسەر سیستەمی سەربازی حەشد درێژنابێتەوە، بەڵکو بۆ گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی حەشدە، هەموو ئەو فەرمان و داواکاریانەی ئەمریکا دەریدەکەن پەیوەندییان بە هێزەكانی دەرەوەی سیستەمی حەشدەوە، هەیە نەک خودی سیستەمی حەشد.''

بەپێی یاساکە، حەشدی شەعبی وەک دامەزراوەیەکی سەربازی فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، دەزگای هەواڵگریی تایبەت بەخۆی دەبێت و دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت ئەنجام بدات، هاوکات هێزەکانی حەشدی شەعبی  نوێترین ئامێری تەکنەلۆژیای سەربازییان بۆ دابین دەکرێت و ئەکادیمیایەکی تایبەت بۆ ئەندامەکانی دادەمەزرێت.




AM:11:54:02/09/2025