بەرپرسێکی پنتاگۆن ئاشکرایدەکات هێزەکانیان لە ناوچەی سەوزی عێراق ناکشێنەوە و هۆکاری ئەو بڕیارەشیان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کە لەسەر داوای حکومەتی عێراقی بووە.
بڕیاربوو هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی عێراق بکشێنەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئەیلول بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکی لە چاوپیکەوتن لەگەڵ کەناڵی ئەلحەدەس رایگەیاند کە " وڵاتەکەی پابەندە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان، لە چوارچێوەی هاوکاری بەردەوام لەسەر ئاستی ئەمنی و سەربازی".
ئاشکراشی کرد کە نەکشانەوەی هێزەکانیان لەسەر داوای حکومەتی عێراق بووە و هێزەکانی ئەمریکا بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانی دژە داعش بڵاوەپێدەکەن.
بەپێی رێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا بێت کە لە ساڵی ٢٠٢٤ واژۆکراوە، قۆناغی یەکەمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کاردەکەن لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت و قۆناغی دووەمیش لە ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت.