شارەزایەکی ئابوری ئاماژە بە قەیرانێکی قووڵی ئابووری دەدات کە عێراقی گرتووەتەوە و دەشڵێت"داهاتی نەوت بەشی مووچە ناکات".
چوارشه‌ممه ٣ی ئه‌یلولی ٢٠٢٥ نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری هۆشداریدا له‌وه‌ی قه‌یرانی دواكه‌وتنی مووچه ته‌نیا له خانه‌نشیناندا قه‌تیس نابێت و ره‌نگه فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تیش بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی دابه‌زینی داهاتی نه‌وت.
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "داهاتی نه‌وت به‌شی ته‌واوی مووچه ناكات و توانای ده‌وڵه‌تیش بۆ قه‌رزكردنی ناوخۆیی و لێبڕینی حه‌واڵه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر سنووردار بووه".
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه ده‌ڵێت "دۆخی دارایی به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری واقیعی نه‌گیرێته‌به‌ر".
ئه‌لمه‌رسومی راشیگه‌یاندووه كه به‌پێی ئاماژه‌كانی ئێستا پێویسته هاوڵاتیان خۆیان بۆ قۆناغێكی سه‌خت ئاماده بكه‌ن.