بە پێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سزای لەداردان بۆ ٢٤٥ بازرگانانی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەکەیدا جهختیكردوهتهوه، ئەو ڕێوشوێنانە لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی فراوانە بۆ بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکانو پاراستنی کۆمەڵگە.
حسێن تەمیمی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مادە هۆشبەرەکانی وەزارەتهكه ڕایگەیاندوه، "جگە لەو سزای لەسێدارەدانەکان، دادگای تایبەتمەند ٩٥٥ سزای هەتاهەتاییان بەسەر بازرگانانی ناوخۆییدا دەرکردوە، ئەمەش بەپشتبەستن بەلێکۆڵینەوەی ورد کە لەلایەن تیمەکانی وەزارەتەوە ئەنجامدراوە بهگوێرهی مادەی ٢٧ی یاسای مادە هۆشبەرەکان".
تەمیمی ئاماژەی بەوەشکردوه، "لەماوەی ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیویهتی دەستبەسەر ١٢ تۆنو ٧٠٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا بگرێت، کە ئهوهش ژمارەیەکی بێوێنەیە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو".
ڕونیشیکردوهتەوە، "ئەم دەستکەوتانە تەنها لەماوەی دوو ساڵو نیودا زیاترن لەوەی لەساڵی ٢٠٠٣وە لەبەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکاندا بەدەستهاتون".