سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند'' یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق ده‌گاته ١٥٠ ملیار به‌رمیل نه‌وت و ده‌رهێنانی نه‌وت و پشكداركردنی هه‌موو بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامبێت لانیكه‌م ده‌توانرێت ١٢٠ ساڵ ئه‌وكاره بكرێت.''
محه‌مه‌د شیاع سودانی، شه‌ممه ٦ی ئەیلول، له‌میانی وتارێكدا له کۆڕبەندی به‌غدا بۆ وزە، دەڵێت'' عێراق بایه‌خێكی زۆر به نه‌وتی خاو و بازاڕی وزه ده‌دات ساڵی ١٩٦٠ ئۆپێك له عێراق دامه‌زراو عێراق یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه، جگه له‌وه‌ی یه‌ده‌گی عێراق بریتییه له ١٥٠ ملیار به‌رمیل به‌گوێره‌ی لانیكه‌می خه‌مڵێنراوه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌رهێنانی نه‌وتی عێراق و پشكداركردنی هه‌مو بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت و لانیكه‌م ده‌توانێت تاوه‌كو ١٢٠ ساڵ ئه‌وكاره بكرێت و هاوسه‌نگییه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان به‌كارهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنان جێبه‌جێ ده‌كات.
سودانی وتیشی'' هیوادارم برایانمان له ئۆپێك له‌وه تێبگات كه له عێراق پێویستی به‌وه هه‌یه كه خۆی زۆر زیاتر گه‌شه‌پێبدات و به‌جۆرێك كه بتوانێت ئاستی هه‌نارده‌ی زۆر له‌مه‌ی ئێستا هه‌یه زیاتر بكات، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كرانه‌وه‌ی خۆمان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه بیه‌وێت وه‌به‌رهێنان له عێراقدا بكات".