سودانی لەسەر بە قاچاخبردنی نەوت لێکۆڵینەوە دەکات



لە بارەی بە قاچاخبردنی نەوتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر تاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دروستدەکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی ٦ ی ئەیلول لە راگەیاندنێکدا بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی لە بە قاچابردنی نەوت پێکێهێنا.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " سەبارەت بە گومانەکانی بە قاچاخ بردنی نەوتی عێراق سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی کرد، لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت، بە لێکۆڵینەوە لەو زانیاریانەی کە پەویوەستە بە گومانی گەندەڵی لە تێکەڵکردن و بە قاچاخ بردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان، چ لە بەندەرەکانی عێراق بێت یان لەچوارچێوەی ئاوی هەرێمی."

لە نێو بە قاچابردنەدا لیژنەکە لێکۆڵینەوە لەو گومانانە دەکات لە بارەی تێکەڵکردنی نەوتی عێراقەوە و بە ئێران و فرۆشتنی لە رێگای عێراقەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە پێویستە کەمتەرخەمی نەکرێت لەم بابەتەدا، هەروەها لیژنەکە ڕاسپاردەکانی خۆی، لەگەڵ تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکە، پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکات، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بەپێی یاسا و دەستەبەرکردنی پاڵپشتی بۆ ئابووری نیشتمانی و پاراستنی سامانی گشتی.




PM:08:58:06/09/2025