نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە گردبوونەوەیەكی خێڵەكیدا لە پارێزگای بابل رایگەیاند، شەمشەمەكوێرەكانی تاریكی لە جوڵەدان بۆ كودەتاكردن بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراقدا.
نووری مالیکی دەڵێت" ئەوان وەک هێزێکی سیاسیی، رێگە بە گەڕانەوەی 'دیكتاتۆریەت، رەگەزپەرەستی، تائیفەگەریی، گۆڕە بەكۆمەڵ و جەنگە بێماناكان' نادەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پشت بە دەستوور ببەسترێت بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لە رێگەی سندووقەكانی دەنگدانەوە، سەردەمی تانك و پیلانگێڕی بەسەرچووە.
بە وتەی مالیکی، "هەڵبژاردن ئەركێكی نیشتمانییە كە ناكرێت دوابخرێت و هەر جۆرە دواخستنێكی بەواتای كۆتایهاتنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراتییە."
هەروەها، "بە بانگەشەو پروپاگەندە نیگەران مەبن، بە ئیرادەی گەلەكەمان بەرەو پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەت دەڕۆین و پرۆسەی سیاسی دورە لە ئاڵنگاریی و فشارە دەرەكییەكان."