لە عێراق خۆپیشاندان دەستیپێکرد

سەدان کەس لە شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای نەجەف دژی بێئاوی خۆپیشاندانیان کرد دەشڵێن"نەخۆسخانەکان سەرچاوەکانی ئاو پیس دەکەن".

دووشەممە ٨ی ئەیلول میدیاکانی عیراق بڵاویان کردەوە کە شەوی ڕابردوو سەدان کەس لە شارۆچکەی مشخابی سەر بە پارێزگای نەجەف دژی بێئاوی و پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە خۆپیشاندانیان کرد.

بە گوێرەی میدیاکان خۆپیشاندەران باسیان لەوە کرد، بێئاوی تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر ژیانی خۆیان، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەرچاوەی داهاتیشیان کە ئەویش کشتوکاڵە. هەروەها خۆپیشاندەران شەقامەکانیان گرت و ترسیان هەیە دۆخی بێئاوی خراپتر بێت و کاریگەری لەسەر ژیانیان دروستبکات. 

هەروەها خەڵكیکی زۆر پاشماوەکانییان ، تەنانەت نەخۆشخانەکانیش دەرمان و پاشماوەی پزیشکی لەنێو ڕووبارەکان فڕیدەدەن کە ئەمەش بووەتە هۆی پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکان.

بە وتەی خۆپیشاندەرێکی دیکە، قەیرانی ئاو بووەتە هۆکاری کۆچکردنی خەڵک، بەتایبەتی ئاژەڵدارەکان.

قەیرانی ئاو لە شارۆچکەی مشخاب وەکو کارەساتێکی ژینگەیی سەیر دەکرێت، دانیشتووانەکەی داوادەکەن بە پەلە ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکرێت و ئاوی پاک بگاتە ماڵ و زەوییەکانییان.




PM:02:56:08/09/2025