كۆڕی مامی سەدام كوژرا

كوڕی مامی سەدام حسێن كە یەكێك لەو كەسانە بە تاوانەكەی "سپایكەر" لەباشوری تكریت دەستی هەبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە كوژرا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە هەواڵنێری (ئاژانسی هەواڵی هەموو عێراق)ی رایگەیاند كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق توانیان "فۆراس حەسەن تكریتی" كوری سەدام حسەین دیكتاتۆری پێشووی عێراق لە ناوچەی "مكیشیفە" بكوژن.

دەستەی لێپرسینەوە‌و دادوەری ماوەیەك لەوپێش ناوی سەركردەكانی بەعسی روخاوی لە تاوانی سپایكەر ئاشكرا كرد كە ناوی كوڕی مامی سەدام یەكێك لەو ناوانە بوو.




PM:02:57:13/12/2014