سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوو شەممە ٨ی ئەیلول لە له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له برۆكسل له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند'' عێراق هه‌موو ئاڵنگاریه‌كانی تێپه‌ڕاندوه و ئه‌مڕۆ نوێنه‌رایه‌تی پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كات.''
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا له‌گه‌ڵ مارك ڕوته ئه‌مینداری گشتی ناتۆ كۆبوه‌وه، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییهكانی نێوان عێراق و نوێنه‌رایه‌تی ناتۆ له عێراق كرا.
سودانی لە میانەی کۆبونەوەکە وتویەتی" عێراق هه‌مو ئاڵنگاریه‌كانی تێپه‌ڕاندوه و ئه‌مڕۆ نوێنه‌رایه‌تی پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كات".
سودانی جه‌ختیكرده‌وه، یه‌كگرتویی كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق هێزی خۆیه‌تی، پێویستیشه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له ڕاگرتنی شه‌ڕ له ناوچه‌كه و ئه‌و پێشێلكارییه قورسانه‌ی له غه‌ززه ئه‌نجام ده‌درێن.
لای خۆیه‌وه مارك روته پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی عێراق له سه‌قامگیركردنی ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له گۆڕانكارییه به‌رچاوه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م پرسه‌كان كرد.