داوای دوورخستنەوەی ١٢ حزبی عێراقی لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەکرێت

بە گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان بە فەرمی سکاڵایەک بەناوی (گردبونەوەی سەربەخۆیی) لە دادگای فیدراڵی دژی ١٢ حزب تۆمار دەکرێت كە گروپی چەكداریان هەیە و داوای دورخستنەوەیان لە هەڵبژاردن دەکرێت. 

میدیا عێراقییەکان بلاویان کرذووەتەوە کە لە پێشهاتێكی نوێ و بێوێنەدا لە پرۆسەی سیاسی عێراق لە دوای ٢٠٠٣ەوە ، دادگای باڵای فیدراڵی و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و رێكخراوە سیاسیەكان، بە فەرمی سكاڵای گردبونەوەیەكی مەدەنیان وەرگرتووە، كە تیایدا داوای دورخستنەوەی ١٢ حزبی عێراقی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق،  کراوە كە خاوەنی گروپی چەكدارین.

دیارترین ئەو حزبانەی دوای دورخستنەوەیان كراوە، بریتین لە (رێكخراوی بەدرو گروپی عەسائبیی ئەهلی هەق و بابلیون و كەتایبی ئیمام عەلی و سەید ئەلشوهەدا‌و چەند گروپێكی تر). 

ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەوەش یەكەم جارە لە دوای دامەزراندنی ئەو حزب و گروپانەوە سكاڵایان لەسەر تۆمار بكرێت، جەختیشدەكات، ئەوەی کردویانە دەچێتە مێژووەوە، بەو پێیەی دەوڵەت دەبێت لەسەر بناغەیەکی دروست بونیاد بنرێت، فەرمانگەی پارت و رێكخراوە سیاسەكانی كۆمسیۆنیش  لەبەردەم  تاقیکردنەوەیەکی راستەقینەدایە.






AM:11:40:09/09/2025