چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

چوارشەممە ١٠ی  ئەیلول چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و راگرتنی بە قاچاغبردنی و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کرد. 

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان کۆبووەتەوەو چەند پرسێکی ناوخۆیی و دەرەکی تاوتوێکردووە، له کۆبونەوەکەدا باس له بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر كراوە، لەگەڵ دۆسیەی دورخستنەوەی کاندیدەکان، جەخت لەسەر پێویستی پابەندبون به یاسا  كراوەتەوە، بۆ زامنكردنی دادپەروەری و شەفافیەت له هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

هەروەها، لە دیدارەکەدا باس لە ئایندەی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا کراوە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەیی، 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و راگرتنی بە قاچاغبردن و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان باسی لێوەکراوە. 




PM:11:16:10/09/2025