بڕیارە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو كۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تیروپشك بۆ هەڵبژاردنی كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان
بكات و بڕی پاداشتی كارمەندانیش دیاری بكات.
ئەحلام جابری ئەندامی دەستەی كۆمسیاران
لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندوە،
رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كۆمسیۆن تیروپشك ئەنجام دەدات بۆ هەڵبژاردنی ناوی كارمەندانی
بنكەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەكارییە
تەكنیكییە بەردەوامەكان بۆ بەجێگەیاندنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
پەیوەست بە پاداشتی كارمەندانی سەرسندووق،
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە: بۆ دەنگدانی تایبەت یان گشتی، پاداشتی كارمەندانی بنكە
و وێستگكەكانی دەنگدان بۆ فەرمانبەرانی حكومەت و خوێندكارانی زانكۆ و دەرچووان جیاواز
دەبێت، بەجۆرێك كە فەرمانبەران بۆ رێكخەری بنكە بڕی ٣٠٠ هەزار دینار وەردەگرن، بۆ
بەڕێوەبەری وێستگە ٢٠٠ هەزار دینار و ١٥٠ هەزار دیناریش بۆ كارماندانی وێستگەی دەنگدان.
بەڵام خوێندكاران و دەرچووان، ٤٠٠ هەزار دینار بۆ ڕێكخەری بنكە و ٣٠٠ هەزار دینار
بۆ بەڕێوەبەری وێستگە و ٢٥٠ هەزار دینار بۆ كارمەندان وەردەگرن.
بەپێی زانیارییەكانی لە سەرجەم پارێزگاكانی
عیراق، ٨٢٥ هەزار و ٩٠٧ كەس فۆڕمیان پڕكردووەتەوە تاوەكو لەڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراقدا وەك كارمەند كاربكەن.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی
عیراق، رۆژی ٩/٤/٢٠٢٥ لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی ١١/١١/٢٠٢٥ وەك رۆژی ئەنجامدانی
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد.