زستانی داهاتوو چەند شەپۆلێكی بارانبارینی بە خوڕی تێدادەبێت

بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ١٣ی ئەیلول لە لێدوانێکیدا، ڕایگەیاند” بەپێی پێشبینیەكانیان كەشی وەرزەكانی پایز و زستانی ٢٠٢٥ بۆ  ٢٠٢٦ لە ئەنجامی دروستبوونی شەپۆلێكی پەستان لە زەریای هێمنەوە ناجێگیر دەبێت و ئەگەری زۆرە بارانبارینی نائاسایی و ناوچەیی لە عیراق روبدات.” 


عامر جابری، وتیشی” لەبەر ئەوەی عیراق بە هاوینێكی وشكدا تێپەڕیوە، ئەگەری هەیە شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ و لەناكاو چەند ناوچەیەك بگرێتەوە و لافاو دروست ببێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد، شێواز و رێژەی دابارین لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت، بەجۆرێك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زۆرترین رێژەی دابارینیان تێدا دەبێت و ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروو ئاستێكی مامناوەندی داباریانیان بەردەكەوێت.



PM:10:22:13/09/2025