عێراق.. ئاوەڕۆ بۆ کشتوکاڵ و خواردنەوە بەکاردەهێنرێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق، یەکشەممە ١٤ی ئەیلول، ڕایگەیاند'' لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی دەستیکردوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ خاوێنکردنەوە و چارەسەرکردنی ئاوی زێرابەکان و سەرچاوە ئاوییە نائاساییەکان.''

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە'' لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێککەوتنی عێراق و بەریتانیا، کە لە لەندەن ئەنجامدرا بۆ خاوێنكردەوەی ئاوی زێرابەکان و چارەسەرکردنی سەرچاوە نائاساییەکانی ئاو پڕۆژەیەکی نوێ لە وڵات جێبەجێدەکرێت.'' 

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە وێستگەكانی لە پارێزگاکانی بەسرە و دیوانییە و ئەنبار و واست دابنرێن و پێنج وێستگەی ئامادەکراو بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە و لایەنی بەریتانی سەرپەرشتی دەکات. 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكە، ڕێککەوتنەکە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و لایەنی بەریتانی ئەنجامدراوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی زێرابەکان، بۆ چارەسەرکردن و دوبارە بەکارهێنانەوەی بۆ سودوەرگرتن لێی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری و پیشەسازی، هەروەها ئاوی خواردنەوەش.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەم ساڵ بەهۆی بێ ئاوی عێراق ڕووبەڕووی چەندین کێشە و ئاستەنگی زۆر دەبووە ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کشتوکاڵ و ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان دروست کردبوو 





PM:07:34:14/09/2025