چاودێرانی سیاسی: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق چاوەڕوانکراوە

میدیا عێراقییەکان هۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بەرزبووەتەوە بەلەبەرچاوگرتنی بەتیرۆریستی ناساندنی ژمارەیەک گرووپی چەکدار و ئازاردانی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ توێژەری ئیسرائیلی-روسی لەلایەن ئەو گروپانەوە.

شەممە ٢٠ی ئەیلول میدیا عێراقییەکان  لە زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە بڵاویانکردووەتەوە کە گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووسییان ڕفاندوە و له‌ شوێنێكی نادیار و بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو ساڵ هێشتبوویانه‌وه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا ڕه‌فتاری نه‌شیاویان له‌گه‌ڵ كردووه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونییان داوه‌.

بە گوێرەی ئەو میدیایانە ئازاردانی ئەو توێژەرە لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌بێت.

شاره‌زایان و چاودێرانی عێراقی پێیان وایه‌ بەتیرۆریستی ناساندنی چوار گروپی چەکداری عێراقی کە پێکهاتوون لە: کەتائیبی سەیدشوهەدا، بزووتنەوەی نوجەبا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا و کەتائبی ئیمام عەلی لە لایەن ئەمریکاوە ڕێگه‌ بۆ ئیسرائیل خۆش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژێر پاساوی تسۆركۆڤ هێرش بكاته‌ سه‌ریان و زیانی گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نێت.




PM:11:17:20/09/2025