چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆدەبێتەوە و تاوتویی چەندین پرسی گرنگ دەکات

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆبێتەوە و تاوتوێی چەندین پرس لەوانەش هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و کاراکردنی سزاکان دژی ئێران دەکات.

دووشەممە ٢٩ی ئەیلول سەرچاوەیەکی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند کە چوارچێوەکە کۆدەبێتەوە و  گفتوگۆ لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دۆسیەی ئێران و پێشهاتەکانی ئەم دواییە و لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێرانییەکان بۆ تێپەڕاندنی چەند بابەتێکی گرنگ دەکرێت.

دەشڵێت" کاراکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و چۆنیەتی مامەڵەکردنیان بەشێوەیەک کە کاریگەری لەسەر عێراق نەبێت، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیە".

سەرچاوەکەی هەماهەنگی وتیشی"جگە لەوەش دۆسیەی سووریا و پێشهاتە ئەمنیەکان بەدرێژایی سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریا و دۆخی هێزەکانی سووریای دیموکرات تاوتوێ دەکرێت".




PM:05:04:29/09/2025