لە بەغدا دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠


لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵ ئەمڕۆ چوار شەممە ٣١ ی ئەیلول دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆران.

بانکی ڕەشید چوار شەممە ٣١ ئەیلول ڕایگەیاند" خانەنشینانی شارستانی و سەربازی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق ئاگادار کردەوە کە مووچەی مانگی ١٠ خراوەتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن لە لقەکانی بانکەکە، یاخود لە ڕێی ئامێرەکانی پارەڕاکێشانەوە، مووچەکانیان وەربگرن".

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ مووچەی مانگی ٧ ی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکرد.




PM:02:44:01/10/2025