سودانی : کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم سیاسی نەبوو


سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت" رێککەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، زەمینەیەکی گرنگ بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گاز دەڕخسێنێت و قۆناغێکی نوێ دادەمەزرێنێت."

لە وتەیەکدا بۆ چاتم هاوسی بەریتانی، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنانەت لە سەردەمی ناکۆکیشدا روون بوون و کێشەکان پەیوەندییان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی هەبووە.

ئەو جەختدەکاتەوە "هیچ بڕیارێکی سیاسی نەبووە بۆ راگرتنی ناردنی پارە یان دروستکردنی کێشە لەگەڵ هەرێم[ی کوردستان]. 
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی" ناکرێ پارێزگایەک پابەند بێت بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، بەڵام هەرێمی کوردستان چاوپۆشی لێبکرێ کاتێک هەمان پابەندبوونی".

سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەتی ئێستای عێراق حکومەتێکی هاوپەیمانییە و هەموو پێکهاتەکانی عێراقی تێدایە و دۆسییەکان بە شێوەیەکی کراوە لە ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و گوتی: "برایانی وەزیرانی کورد لە ئەنجوومەنی وەزیرانن و بێگومان پێداگیرن لەسەر پابەندبوون بە دەستوور و یاسا".

سوودانی رێککەوتنەکەی بە گرنگ دانا بۆ بەهێزکردنی وەبەرهێنان و پاراستنی مافی کۆمپانیاکان و گەشەپێدانی ئابووری نیشتمانی عێراق.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە، ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێکردەوە. 




PM:04:43:01/10/2025