باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا لە راگەیەنراوێکدا
بڵاویانکردەوە کە توانیویانە ٤١ گەنج بگەڕێننەوە، بەو شێوەیەش تائێستا ٦٨ كۆچبەریان
گەڕاندووەتوە بۆ عیراق.
چوارشەممە ١ی تشرینی یەکەم ئەحمەد سەحاف لێپرسراوی
كاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی
راگەیاند" لە چوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەكانی باڵیۆزخانەكە بۆ چارەسەركردنی
پرسی كۆچبەرانی عیراقی لە لیبیا، توانیویانە ٤١ گەنجی تر بگەڕێننەوە، بەو شێوەیەش
تائێستا ٦٨ كۆچبەریان گەڕاندووەتوە بۆ عیراق".
وتیشی" كۆچی نایاسایی پرسێكی مرۆیی و نیشتمانییە
نەك سیاسی یان هەڵبژاردن، بەو هۆكارەش باڵیۆزخانەی عیراق سەرەڕای دژواری رەوشەكە،
بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە رەسمییەكانی تەرابلوس بۆ پاڵپشتیكردن لە گەڕانەوەی
كۆچبەران".
سەحاف هۆشداریشیدا، تۆڕەكانی بازرگانیكردن بە
مرۆڤ و قاچاخچێتی بەردەوامن لە فریودانی گەنجانی عیراقی و تەڵەدانان بۆیان، بەپێویستیشی
دەزانن هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوەی خەڵك لەبارەی مامەڵە نەكردن لەگەڵ ئەو تۆڕانە چڕتر
بكرێتەوە.