ئەمڕۆ فواد حسێن و هاکان فیدان کۆدەبنەوە


بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق  و وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێن سەردانی تورکیا دەکات و لە گەڵ هاکان فیدان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ ١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بۆ کۆبونەوەی هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و تورکیا، بە پێی ڕاگەیندراوەکە ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیای کرد و بە جیا لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە و وەزیری دەرەوەدا کۆبوەوە.




PM:12:45:10/10/2025