وەزارەتی نەوت: لە مانگی ئەیلولدا زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوت ڕاگەیاند" لە مانگی ئەیلولدا کە زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردە کراوە."
 وەزارەتی نەوت کۆی گشتی هەناردەی نەوتی و داهاتە بەدەستهاتووەکانی بۆ مانگی ئەیلولی ڕابردوو بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕی هەناردەی نەوتی خاو، کە شلەی چڕکراوەش دەگرێتەوە، گەیشتووەتە ١٠٢ ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٣٦٢ بەرمیل.

هاوکات داهاتەکانیش گەیشتوونەتە زیاتر لە شەش ملیار و ٩٦٢ ملیۆن و ١٢٤ هەزار دۆلار.

ئامارەکە ئاماژەی بەوەداوە، کۆی گشتی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراوی مانگی ئەیلولی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە ١٠٢ ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٣٦٢ بەرمیل.




AM:10:18:26/10/2025