بەغدا.. ژنێک بە شێوەیەکی دڵتەزێن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنێک لەسەر ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی سوتاند کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، ژنێک دوای ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی  لە ماڵەکەی خۆی لە باکووری بەغدای پایتەختی عێراق ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند: "ئافرەتێک لە ناوچەی ئەلوەزیریە لە باکوری بەغدا بە بەکارهێنانی بەنزین لە گەراجی ماڵەکەیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕووداوەکە لە ئەنجامی ناکۆکی هاوسەرگیری بووە کە وایکردووە ئەو کارە ئەنجام بدات.




AM:10:12:29/10/2025