کۆمسیۆن: ٥٠٠ پێشلێكاری لەلایەن حزب و هاوپەیمانیەكانەوە تۆماركراوە

سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆن، ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەوە ٥٠٠ پێشلێكاری لەلایەن حزب و هاوپەیمانیەكانەوە تۆماركراوە. 

عیماد جەمیل چوارشەممە ٥ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند'' بەگوێرەی یاسای بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، هەمو لایەنێک و هاوپەیمانییەک یان تاک کاندیدێک دەبێت ڕاپۆرتێکی ورد پێشکەش بە کۆمسیۆن بکات، كە چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرچاوەکانی و چۆنیەتی خەرجکردنی لەخۆبگرێت.'' 

وتیشی'' ، ئەم ڕاپۆرتە دەبێت چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرچاوەکانی و چۆنیەتی خەرجکردنی لەخۆبگرێت، دواتر پێویستە دوای ٣٠ ڕۆژ ڕاپۆرتی کۆتایی پێشکەش بکات.'' 

سەبارەت بە کارەکانی کۆمسیۆن جەختی کردەوە لەوەی، بەشی حزبەکان لە کۆمسیۆن بەشێکی تایبەت لەخۆدەگرێت بۆ چاودێریکردنی پارە و جوڵەی دارایی حزبەکان، لەوانەش داهات و خەرجییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەکارهێنانی وێنە و پۆستەر دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر جەماوەری هەندێک کاندید لەنێو هاوڵاتیاندا هەبێت، تا ئێستا ٥٠٠ پێشلێكاری لەلایەن حزب و هاوپەیمانیەكانەوە تۆماركراوە. 

بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە بەسەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکراون و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردنە. 






PM:03:54:05/11/2025