عەممار حەکیم داوای چەکداماڵینی گروپە چەکدارەکان دەکات

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، داوای چەکداماڵینی میلیشیاکان و کۆکردنەوەی چەکی تەنیا لە دەستی دەوڵەت کرد.

عەممار حەکیم، هەینی ٧ی تشرینی دووەم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند'' دەبێت سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کەسایەتییەکی باوەڕپێکراو  بێت و وێنەی عێراقێکی کراوە بە ڕووی چواردەوری هەرێمی و نێودەوڵەتیدا  بگەیەنێت.''

حەکیم جەختی لە چەکداماڵینی میلیشیاکان کردەوە و وتی" کۆکردنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا داواکارییەکی نیشتمانییە پێش ئەوەی دەرەکی بێت.'' 

بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە بەسەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکراون و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردنە، ١١ی مانگیش هەڵبژاردن پەرلەمان بڕێوەدەچێت





PM:06:19:07/11/2025