نەتەوە یەکگرتوەکان: چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق دەکەین

‌دەنگدانی تایبەت
جێگری نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، ڕایدەگەیەنێت وەک نەتەوە یەکگرتوەکان لە نزیکەوە  چاودێری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکەن لە عێراقدا بۆ دڵنیابوون لە پاکی و شەفافیەتی بەڕێوەچوونی  پرۆسەکە. 

یەک شەممە، ٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کلۆدیۆ کۆردۆنی، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندوە " بەردەوامین لە چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، سەردانی بنکەیەکی دەنگدانمان کرد بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە پاکی و شەفافیەتی بەڕێوەچوونی بێ کێشەی پرۆسەکەیە".

ئەمڕۆ،٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی تایبەت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی تایبەتیش لەگەڵ ئەنجامی دەنگدانی گشتی بڵاودەکرێتەوە، و بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە ١١ تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی گشتی دەنگدان  بەڕێوەبچێت. 




PM:05:59:09/11/2025