لە بنکەیەکی دەنگدان شەڕ دروستبوو، کەسێک بریندارە

هێرشی چەکداری لە پارێزگای بەسڕە کراوەتە سەر بنکەیەکی دەنگدان و بە هۆیەوە هاوڵاتیەک برینداربوو.

سێ شەممە، ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، لە شارۆچکەی قوڕنە لە پارێزگای بەسڕە، هێزێک ویستویانە داواکراوێک دەستگیر بکەن، بەڵام ڕوبەڕووبونەوە ڕویداوە و بە هۆیەوە هاوڵاتیەک بریندارە. لە دوای ڕوداوەکە هێزێکی ئەمنی ناوچەکەی کۆنترۆڵکردوە.

هەتا ئەم کاتە لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ ڕونکردنەوەیەکیان سەبارەت بەڕوداوەکە نەداوە.




PM:01:59:11/11/2025